10 ملیۆن دینار قهرهبوو دهدرێت به كهسوكاری قوربانیانی كۆرۆنا
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕی 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەدرێت بە کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، وەزارەتەکە نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کردووە و داوای کردووە ئاگاداری کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەى تەندروستى بکرێتەوە کە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ئەوەی سەردانی هۆبەی خانەنشینان لە وەزارەتى تەندروستى بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2021 بڕیاری دەرکرد بە پێدانی 10 ملیۆن دینار بە کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی کە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەیان 214 پزیشک و کارمەندن.
PM:01:56:18/01/2024
ئهم بابهته 792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت