لە دهۆك دژی هێرشه موشهكیهكهی سوپای پاسداران خۆپیشاندانە
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی دهۆک
وێستگهنیوزـ
دژی هێرشه موشهكیهكهی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سهر شاری ههولێر، هاووڵاتییانی شاری دهۆك خۆپیشاندان ئهنجام دهدهن و سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی كانوونی دووهمی 2024، بە بەشداریی ژمارهیهكی بهرچاوی هاووڵاتییان خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی مهدهنی بوونه قوربانی دەستیپێکرد.
هاووڵاتییان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە بەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکییە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستی جیددیان هەبێت.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە 15ی كانوونی دووهمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پیِڕهو دزهیی و چوار هاووڵاتیی دیكه گیانیان له دهستدا و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.
لە دوای سەردانیکردنی شوێنی هێرشەکە و برینداران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر رایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنییە.
AM:11:33:18/01/2024
ئهم بابهته 812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت