كه‌شناسێكی كورد: به‌فربارین سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسێكی كورد دواین زانیاری له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فربارین بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌خاته‌ڕوو و باس له‌وه ده‌كات كه به‌فر سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رزاییه‌كانی ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له هه‌رێم، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لەدواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفر بارین لەکۆتایی ئەم مانگە ئەگەرەکان بەھێزن کە بەفر دابەزێت بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی دابەزینی بەفر تا بەرزی 700-800م لەئاستی رووی دەریا لەناوچەکەدا، بەرزایەکانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و بەرزایەکانی باک.مكووكموری سعودیە ئەگەری بەفر بارینیان دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: "لە راپۆرتی ڕابردوودا پێشبینیەکەمان بڵاوکردەوە باسیشمان لەوەکرد ئەم سیستەمە نزیکە لەجێگیربوون تا کاتی نزیکبوونەوەش گۆڕانکاری بەسەر وردەکاری دۆخەکەدا بەردەوامەبێت".
PM:08:00:17/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت