له رووداوێكی هاتووچۆدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكیش برینداربوو.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سه‌ر ڕێگای كه‌لار -ده‌ربه‌ندیخان نزیك گوندی ئاوه‌خێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرئه‌تیكۆ و ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس پێكیاندا دا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كه به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه گیانیان له‌ده‌ستدا و شۆفێره‌كه‌شی برینداربوو".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا تیمه‌كانی هاتووچۆ له سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
AM:09:37:17/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت