له رووداوێكی هاتووچۆدا له قه‌ره‌داغ ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قه‌ره‌داغ-سێوسێنان رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 11 كه‌س برینداربوون كه برینی دووانیان سه‌خته.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه له‌روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قه‌ره‌داغ- سێوسێنان ١١ كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌ڵێت: "برینی دووان له برینداره‌كان سه‌خته و یه‌كێكیان منداڵه".
لای خۆیه‌وه هاتووچۆی قه‌ره‌داغ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ 15 - 1 -2024 له ڕێگای قه‌ره‌داغ- ناحیه‌ی سێوسێنان دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و بووه‌هۆی برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك".
لای خۆیه‌وه رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی له زاری رائید ڕاستی نه‌وزاد بڵاویكرده‌وه كه "دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو پیكاب به‌یه‌كیاندا كێشاوه له ئه‌مجامدا هه‌شت كه‌س بریندارن".
PM:05:21:15/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت