بۆ دووه‌م رۆژ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی گردبوونه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

بۆ دووەم رۆژ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی پێنەدانی دەرماڵە لەبەردەم زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن، مانگانە لەکاتی خۆیدا دەرماڵەکانیان پێبدرێت و کرێی خوێندنی پاراڵێڵیان بۆ کەم بکرێتەوە یان سیستمەکە لاببرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی كانوونی دووه‌م، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆکەدا درێژەیان بە گردبوونەوەکانیان دا و بەشێک لە خوێندکاران رایگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوای وەرگرتنی دەرماڵە و کەمکردنەوە یاخود لابردنی سیستەمی پاراڵێڵ دەکەن و تا ئێستا حکومەتی هه‌رێم بێباکە لە داواکانیان و هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە هەموو وڵاتێکدا حکومەت دەستی هاوکاری بۆ خوێندکار درێژ دەکات و ئاستی خوێندەواری زیاد دەکەن، بەڵام بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکەوە لە هەرێم حکومەت دەیەوێت ئاستی نەخوێندەواری زیاد بکات.


PM:12:20:15/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت