له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له دهۆك، ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شاری دهۆك، ئاگركه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی كانوونی دووه‌می 2024 له گه‌ڕه‌كی ئیتێكێ له شاری دهۆك ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌شێكی جه‌سته‌ی سووتاوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و ژنه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، ناوی فاتیمه‌یه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.
تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری دهۆك هیچ لێدوان و زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
PM:09:31:12/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت