عێراق چۆن بودجه‌ی ساڵی 2023ی به‌بێ كورتهێنان ته‌واو كرد؟
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه بودجه‌ی ساڵی 2023ی عێراق هیچ كورتهێنانێكی دارایی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاساكه‌یدا سه‌لمێنراوه و خه‌مڵێندراوه و به‌پێچه‌وانه‌وه زیادیش بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی كانوونی دووه‌می 2024، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم”ی وت كه "یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 هیچ كورتهێنانێكی دارایی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هۆكاره‌كه‌شی راگرتنی خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری راگرتنی خه‌رجكردنی پاره‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكانی ده‌ركرد، تا بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌كارنه‌هێنرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر وتیشی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی پڕۆژه‌كان كه له ساڵی رابردوودا خه‌رج نه‌كراوه، ده‌گوازرێته‌وه بۆ بودجه‌ی ساڵی 2024".
روونیشیكرده‌وه كه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی"چاوه‌ڕێی خشته‌ی خه‌رجكردنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینین و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، چونكه تا ئێستا نازانین بودجه‌كه چ پڕۆژه‌یه‌ك و خه‌رجییه‌ك له‌خۆده‌گرێت".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی گشتی داهاتی حكومه‌تی عێراق تا مانگی تشرینی دووه‌می 2023، زیاتر له 121 ترلیۆن دینار بووه، هاوكات خه‌رجییه‌كانیش زیاتر له 110 ترلیۆن دینار بووه، واته زیاتر له 10 ترلیۆن دینار زیاده هه‌یه.
PM:04:35:11/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت