نه‌رمین مه‌عروف: ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له یاسای بودجه‌ی عێراق پێویستی به كاتێكی باش هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرتێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌وه‌ناچێت به‌م نزیكانه كێشه‌ی دابینكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه چاره‌سه‌رببێت.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه په‌یوه‌سته به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمه‌وه به تایبه‌ت پرسی مووچه".
نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: "وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ده‌بێت رێكبكه‌ون پاشان هه‌مواره‌كه بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه، له په‌رله‌مانیش به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ئاماده ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان".
وتیشی: "كاتی په‌سه‌ندكردنی ره‌شنوسه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی سیاسیشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا هه‌ر پێویستی به كاتێكی باش هه‌یه."
به‌گوێره‌ی نه‌رمین مه‌عروف له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوجه پێویستی به سێ قۆناغ هه‌یه كه پێكهاتوون له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و پاشان وه‌رگرتنی تێبینی ته‌واوی لیژنه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسه‌كه، دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاربدرێت گۆڕانكارییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن یاخود ڕه‌تده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونیكرده‌وه كه "له ماده‌ی 77ی یاسای بودجه‌دا حكومه‌تی عێراق ڕاسپێردراوه له كۆتایی ساڵی دارایی 2033 و 2024 بۆ ساڵی دوای خۆی خشته‌ی نوێی داهات و خه‌رجی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بنێرێت بۆ په‌رله‌مان تا په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت هه‌موارێك هه‌یه بۆ خشته‌ی داهاتووی خه‌رجییه‌كان. ئه‌مه بابه‌تێكی ئاساییه، پێویستی به دانیشتنی به‌په‌له و نائاسایی نییه. له ساڵی ڕابردوودا حكومه‌ت له ناوه‌ڕاستی مانگی 3 ڕه‌شنوسی بودجه‌ی نارده په‌رله‌مان و له مانگی 6 دا په‌سه‌ندكرا، ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت په‌له‌بكرێت له هه‌مواره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكرێت".
ئه‌ندامێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێوایه لادانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پۆسته‌كه‌ی و ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆكێكی نوێ گرفتێكی تره كه شیانی هه‌یه كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم درێژتر بكاته‌وه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، " ئێستا شه‌قامی سیاسی له عێراق چاوه‌ڕێی سونه‌ن تا سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن. تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك و هه‌موارێك گفتوگۆی له‌سه‌رناكرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه كرد كه "عێراق پێی وایه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم له 600 بۆ 700 هه‌زار كه‌س تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم داویه‌تی به حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رووی ملیۆنه‌وه فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرفته‌كان. پێویسته ئه‌م كێشانه به دانوستان له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم یه‌كلابكرێنه‌وه. هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بێت و په‌یوه‌ندیداربێت به بودجه‌وه، پێویستی به ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه".
به‌هۆی كێشه داراییه‌كانیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵی 2023 مووچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12ی دابه‌ش نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌زاران مامۆستا له سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و كۆیه بایكۆتی خوێندنیان كردووه و نزیكی 4 مانگه ده‌رگای قوتابخانه حكومییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم له مانگی سێی ساڵی ڕابردووه‌وه، ئه‌و كاته‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه ڕاگیرا، زیاتر له 15 وه‌فدی باڵای ناردووه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
به‌رپرسانی كورد ده‌ڵێن كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له‌ئێستادا له‌سه‌ر نرخی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه. حكومه‌تی عێراق ده‌ڵیت تێچووی كۆمپانیاكان ده‌بێت كه‌مبكرێته‌وه و هاوتا بكرێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌هۆی پێكهاته‌ی شاخاوی ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌وه تێچووی كۆمپانیاكان زیاتره.
سه‌رباری ناڕه‌زاییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌كاتێكدا به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان هه‌زاران مامۆستا به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان، ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌دووری ده‌زانن به‌غدا به‌په‌له چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكات.
وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 6ی 1ی 2024 بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایانکرد.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند كه "وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه مانگانه بڕی 750 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات تاوه‌كو یاسای بودجه هه‌موارده‌كرێته‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له خه‌رجیی راسته‌قینه جیاده‌كرێته‌وه".
PM:10:55:09/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت