به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی پارتی: له ئێستا به‌دواوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین
محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکوک
وێستگه‌نیوزـ
دواى سه‌ردانى شاندێكى مەڵبەندی یەکێتی لەکەرکوک بۆ لقی سێى پارتی، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا، به‌رپرسى لقى پارتى وتى، "مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بەیەکەوە کاردەکەین".
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2024، شاندێكى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک سەردانی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد‌و گفتوگۆیان لە بارەی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک كرد.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی، رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لەکەرکوک كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
به‌رپرسى لقى پارتى له‌ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه‌دا وتى: "مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین، به‌گوێره‌ى یاسا دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەین و رێککەوتن بکەین، سەبارەت بەپۆستی پارێزگار كه تائێستا دیارنەکراوە".
هەر لەکۆنگرەكه‌دا رەوەند مەلا مەحمود وتى: "سەردانی سه‌رجه‌م لایەنە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت لەناوچە کوردستانییەکان هەموومان بەیەکەوە کاربکەین و هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێت لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان رێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لەحکومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین".
سه‌باره‌ت به‌ڕێککەوتنیش بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک رەوەند مەلا مەحمود، ئاشكرایكرد: "هەموومان بەئومێدێکی گەورەوه لەو بابەتە دەڕوانین و هەوڵی جدی دەدەین".
PM:02:52:09/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت