نرخی نه‌وت و زێڕ نزم بوونه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر نزمبوونه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 78 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی كانوونی دووه‌می 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 77 دۆلار و 83 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 76 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 72 دۆلار و 85 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌رچی نرخی زێڕیشه نزم بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 35 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 45 دۆلار بوو.
AM:08:28:08/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت