په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان داوا له مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده گشتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، نوسراوی فه‌رمییان ئاراسته‌ی سنوری په‌روه‌رده‌كانیان كردوه‌و داوایان له مامۆستایان كردوه، رۆژی سێشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌م، بچنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
هه‌رسێ په‌روه‌رده‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌م نوسراویان ئاراسته‌ی سنوره‌كانیان كردوه و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به مامۆستایان ده‌ڵێت: "قوتابیان و خوێندكاران چاوه‌ڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت".
په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش پیرۆزبایی له مامۆستایان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌ڵامی یاداشتی مامۆستایانی داوه‌ته‌وه و به‌شێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات، په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پیرۆزبایی هه‌مان ده‌ستكه‌وتی له مامۆستایان كردوه.
هه‌ر ئه‌مرۆش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی راپه‌ڕین نوسراوێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رانیه و پشده‌ر كردوه‌و داوایكردوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م مامۆستاكانیان روو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌نه‌وه‌و ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وەزارەتی پەروەردە نوسراوێكی به واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ده‌كردوه‌و تیایدا هاتووه: "دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسای بەرکارەکان دەستپێدەکاتەوە، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەست".
PM:06:04:07/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت