وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم: هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تێك ئه‌م فۆڕمه پڕ نه‌كاته‌وه، موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت
وێستگه نیوزـ
تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێك ئاگادار ده‌كاته‌وه لەماوەی ١٥ رۆژدا و ده‌ڵێت: "هەرکەسێک دوابکەوێت و فۆرمەکە پڕنەکاتەوە، مووچەکەی رادەگیرێت."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کردووە فۆرمی دڵنیایی بۆ بەردەوامبوونی مووچەکانیان پڕبکەنەوەو ده‌ڵێت: " ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٧ دەستدەکرێ بە پڕکرنەوەی فۆرمەکە تاکو ٢٠٢٤/١/٢٢ واتە بۆماوەی (١٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، هەرکەسێک دوا بکەوێت و فۆرمەکە پڕ نەکاتەوە مووچه‌كه‌ی راده گیرێ."
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداری ئاگاداری
ئاگاداری لەتۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی
بە گشت کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان ڕادەگەینین بەپێ ئەوئاگاداری وڕێنمایەی بڵاوکراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی کۆمەلایەتی سەردان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دڵنیایی (بر حیاتی)بۆ بەردەوامبوونی مووچەکانتان .
پێداویستیەکان :
۱- ئامادەبوونی خودی کەمئەندام خۆی .
٢- دوو وێنەی مامەڵە .
۳- هەویەی موچە وەرگرتن (کۆد).
٤- کارتی نیشتمانی یان نفوس شخصی.
5-ئه وانەی بری ١٥٠ هه زاری وەردەگرن لەگەڵ ئەوانەی كەمئه ندامە و بری ١٠٠ هەزاری وەردەگرن كە مووجەی تری وەك خانەنشین یا وارسی خانەنشینن یاخود وارسی شەهیدن یا گریبەستیان بەناوەوەیە
تێبینی// ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٧ دەستدەکرێ بە پڕکرنەوەی فۆرمەکە تاکو ٢٠٢٤/١/٢٢
واتە بۆماوەی (١٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، هەرکەسێک دوا بکەوێت و فۆرمەکە پڕ نەکاتەوە مووچه‌كه‌ی راده گیرێ.
ئەو کەم ئەندامانەی فەرمانبەرن دەرماڵەیی پەککەوتەیی وەدەگرن پێویست ناکات ئامادە بن
PM:09:32:06/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 8464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت