رێبوار ته‌ها: سوپای عێراق له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك بكشێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی سه‌ركه‌وتوی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوا له سوپای عێراق ده‌كات كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك بكشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2024، رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی سه‌ركه‌وتوی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی "كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه" ئاماده‌ی بوون وتی: "دوای ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندده‌كرێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌كارده‌بین".
رێبوار ته‌ها وتی: "ئه‌مڕۆ پشتیوانی له داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز ده‌كه‌ین كه ساڵانی رابردو زۆر هه‌وڵدرا خانووه‌كان به كوردانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه چۆڵبكرێت، به‌ڵام توانیمان پوچه‌ڵی بكه‌ینه‌وه، ئێستاش دیسانه‌وه ئه‌و پلانه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
وتیشی: "ئه‌و كارانه‌ی سوپای له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز ده‌یانكات، نایاسایین و ترس و تۆقاندنی بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه دروست كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "كاری سوپا نییه بچێته سه‌ر ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز به‌ڵكو كاری دادگا و پۆلیسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینراوه سوپا هاتوه و چوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كان و بونه‌ته مایه‌ی بێزاركردنیان".
رێبوار ته‌ها راشیگه‌یاند كه "پێیان باشه وه‌كو سوپا ده‌ستوه‌ردان له‌و كارانه‌دا نه‌كه‌ن و داواشیكرد كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك بكشێنه‌وه".
PM:01:05:06/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت