نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رده‌وامن له به‌رزبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ جارێكی تر له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نزیكبووه‌ته‌وه له 79 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 76 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 5 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 73 دۆلار و 81 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 72 دۆلار و 75 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 45 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:19:06/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت