به‌هۆی یه‌كنه‌خستنه‌وه‌یان، ئه‌مریكا بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازییه‌كانه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌مكرده‌وه كه مانگانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌نارد.
پێگه‌ی " al-monitor" له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌می 2024 بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند كه به هۆی به‌ره‌وپێشنه‌چوونی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی گرژییه سیاسییه‌كانی كورده‌كانی عێراقدا پاره‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ده‌كاته‌وه.
" al-monitor" ده‌ڵێت: "به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه مانگانه خه‌رجی ده‌كات بۆ پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له 20 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 15 ملیۆن دۆلار كه‌مكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كه‌مكردنه‌وه‌كه له كاتێكدایه گرژییه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بووه‌ته هۆی ئاسته‌نگ له پرۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه".
ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌مریكا ده‌ینارد بۆ پاڵپشتیكردنی مووچه‌ی نزیكه‌ی 54 هه‌زار پێشمه‌رگه له یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان (MoPA) خه‌رج ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی " al-monitor" 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش له‌و یه‌كانه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن كه راسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندان.
PM:07:55:04/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت