راكان جبوری و لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك یه‌كیانگرت و هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێنا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک هاوپەیمانی سەرجەم کوتلە عەرەبیەکانی ئەنجومەنی پارێزگای لەناو هاوپەیمانییەک راگەیاند.

هاوپەیمانیەکە بەناوی "کوتلەی یەکگرتووی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک”، کە هەریەکە لە (هاوپەیمانی عەرەبی، هاوپەیمانی سەرکردایەتی و هاوپەیمانی عروبە) لەخۆدەگرێت كه‌ ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانیان به‌مجۆره‌یه‌:

هاوپەیمانی عەرەبی 102 هەزار و 558 دەنگی هێناوە و  3 کورسیی هةية، هاوپەیمانی سەرکردایەتی 61 هەزار و 612 دەنگی هەیە و خاوةني 2 کورسيية، هاوپەیمانی عروبە 47 هەزار و 919 دەنگی بەدەستهێناوە و یەک کورسی بەدەستهێناوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکان کورد 7 کورسی و بەرەی تورکمانی دوو کورسی بەدەستهێناوە جگە لەو ئەنجامەی لیستە عەرەبیەکان کە خراوەتە روو.

کورد وەک براوەی یەکەم، 7 کورسی بردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی لەدەستدا، کە پێشتر لە کۆی 41 کورسی، لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2005، 26ی بەدەستهێنابوو، ئەمە پێش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بچوک بکرێنەوە. 

لەم هەڵبژاردنەدا، دوای کورد، عەرەب 6 کورسی، تورکمان 2 کورسی و کرستیانەکان 1 کورسیان بەدەستهێناوە، بە پێی ئەنجامەکان، ئەمجارە هیچ پێکهاتەیەک بێ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ پێکهاتەیەکی دیکە، ناتوانێت پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بکات.


PM:11:54:30/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 3268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت