شۆخان حه‌سیب: پارتی‌ تانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نییه‌

‌شۆخان حه‌سیب، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

وێستگه‌نیوز-
كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی‌ له‌ سنووره‌كانی كه‌ركوك زیادیكردووه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ پارتی‌ تانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نییه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 شۆخان حه‌سیب، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند كه‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێت كه‌ كه‌ له‌میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی دابوو بۆ به‌رگریكردن له‌ ماف و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

شۆخان حه‌سیب ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خواستی زیاتریان هه‌بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و كورسی زیاتر له‌ پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسیش له‌لایه‌ن لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تا راده‌یه‌ك باشه‌".
وتیشی‌: "ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنووره‌كانی كه‌ركوك زیادیكردووه‌".

ئه‌و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ وه‌ك پارتی تا ئێستا هیچ تانه‌یه‌كیان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌.

 رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2023 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی راگه‌یاند.

له‌ پارێزگای كه‌ركوك، ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ژماره‌ی كورسییه‌كانی نه‌گۆڕیوه‌ و كورد له‌ كۆی 15 كورسی كه‌ پێشبڕكێیان له‌سه‌ربوو حه‌وت كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌. جگه‌ له‌ كاندیدی یه‌كێتی و پارتی له‌و پارێزگایه‌، هیچ حزبێكی تری كوردی له‌ كه‌ركوك ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسیییه‌ك.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن له‌ كه‌ركوك، له‌ كۆی 559 هه‌زار و 221 ده‌نگ هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی 157 هه‌زار و 649 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و 5 كورسیی بردووه‌ته‌وه‌؛ پارتی 52 هه‌زار و 278 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و دوو كورسیی بردووه‌ته‌وه‌.


PM:01:40:29/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو