سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی: كورد ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی برده‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی راگه‌یاند، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كێتی، كورد ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی بردةوه.
بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆن، هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) 157 هەزار و 649 دەنگی بەدەستهێناوە و پێنج کورسیی بردووەتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش 52,278 دەنگی بەدەستهێناوە و دوو کورسیی بردووەتەوە.
هاوپەیمانیی عەرەبی 102 هەزار و 558 دەنگی لە کەرکوک بەدەستهێناوە و سێ کورسیی بردووەتەوە.
بەرەی تورکمانی 75,169 دەنگی بەدەستهێناوە و دوو کورسیی لە کەرکوک بەدەستهێناوە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وێستگه‌نیوز، "یه‌كێتی و پارتی له كه‌ركوك حه‌وت كورسیان به ده‌ستهێناوه، لیستی مه‌سیحییه‌كان بابلیۆن كه هه‌ر هی یه‌كێتیه و به لیستێكی جیاواز دابه‌زی بوون كورسیه‌كیان هێناوه و به‌م كورسییه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد له كه‌ركوك ده‌بێته هه‌شت كورسی".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، به به ده‌ستهێنانی كورسییه‌كه‌ی مه‌سیحیه‌كان و دوو كورسیه‌كه‌ی پارتی، كورد ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی بردووه‌ته‌وه.
PM:10:48:28/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت