هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران له ته‌مێكی چڕ ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران سەبارەت بە دروستبونی تەمێکی چڕ و داوایان لێ ده‌كات رێگای سه‌ر شاخی ئه‌زمه‌ز و قه‌یوان به‌كارنه‌هێنن، چونكه گونجاو نییه.
ئەمشەو شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو رێگای سه‌رشاخی ئه‌زمه‌ڕو قه‌یوان، بۆ شارباژێر به‌هۆی بونی ته‌مێكی چڕ گونجاونیه بۆشۆفێریكردن".
دەشڵێت:" بۆیه هاتوچۆ داوا له‌شۆفێران ده‌كات رێگەی تونێلی پێشڕه‌و بۆ هاتوچۆكردن به‌كاربهێنن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشی ئەمشەو و سبەی رایگەیاند کە تەمێکی چڕ درووستدەبێت و سبەیش ئەگەری بارانبارین لەناو شارەکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
PM:09:15:23/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت