رێكلامی کاندیدێکی ههڵبژاردن لە كهركوك كهوت بهسهر گهنجێكدا و كوشتی
شوان محەمەد
وێستگە نیوز-
بەهۆی کەوتنی رێکلامی کاندیدێکی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بەمدواییە بەرێوەچوو، گەنجێک بە سەختی برینداربوو، دوای مانەوەشی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی بڵاوکرایەوە.
سایتی بەغداد ئەلیەوم ئاشکرایکردوە کە گەنجەکە ناوی "شوان محەمەد"ە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە، شوان خێزاندارە و دانیشتووی گوندی عەلی مستەفا جەباری بووە لە کەرکوک.
بەپێی سایتەکە، لە ئێوارەی 14ی ئەم مانگەدا بارهەڵگرێک خۆی بە تابلوی رێکلامەکەدا کێشاوەو رێکلامەکەش کەوتووە بەسەر ئەم گەنجەداو بە سەختی برینداری کردووە، دواتر براوەتە نەخۆشخانە و هەفتەیەک لەوێ ماوەتەوەو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ئەمرۆ شەممە گیانی لەدەستداوە.
PM:04:48:23/12/2023
ئهم بابهته 12912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت