پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی تەقەکردن دوو کەس کوژران
وێستگه نیوزـ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی، لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەس تەقە لەیەکتر دەکەن بەو هۆیەوە دەست بەجێ یەکیان گیانی له‌ده‌ستدا و بریندارێكی رووداوه‌كه‌ش دواتر گیانی سپارد.
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه ئەو دوو کوژراوە هەریەکەیان هی لایەنێکی ڕوداوەکەیە دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی لەدادی ڕانییە دواتر تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری دروستبوونی شه‌ڕه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، ناوی " مستەفای حاجی برایم"ه.
PM:06:31:22/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 49616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت