میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: ئه‌نجێل زیا شیبا كاندیدی كۆتای مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركوك له‌پێش كاندیده‌كانی دیكه‌وه‌یه
ئه‌نجێل زیا شیبا كاندیدی كۆتای مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركوك
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌نجێل زیا شیبا كاندیدی كۆتای مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركوك له‌پێش كاندیده‌كانی دیكه‌وه‌یه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA بڵاویكرده‌وه كه "پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و له‌كۆی ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی كه‌ركوك، ده‌نگی یه‌كێتی به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراقه‌وه‌یه و به‌ته‌نها وه‌كو هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه نزیكه‌ی 63% ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی به‌ده‌ستهێناوه".
PUKMEDIA ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی كه‌ركوك له سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌نگی تایبه‌ت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار و 365 ده‌نگ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی كه‌ركوك له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێریش، یه‌كێتی له‌دوای پارتی وه‌كو دووه‌م هێز رێژه‌یه‌كی باشی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه".
PUKMEDIA راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی ئه‌نجامه ناڕه‌سمییه‌كان ئه‌نجێل زیا شیبا به‌رواری، كاندیدی كۆتای مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركوك، له‌پێش كاندیده‌كانی دیكه‌وه‌یه".
PM:04:00:22/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت