ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی 31 وێستگه‌ له‌ كه‌ركوك: یه‌كێتی یه‌كه‌م و هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی دووه‌مه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ لە بنکەکانی کۆمیسیۆن لە شاری کەرکوک دەنگی 31 وێستگە جیاکراونەتەوەو به‌پێی ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی زۆرترین دەنگە لە کۆی ئەو وێستگانە. 

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستیان بە جیاکردنەوەی دەنگی ژمارەیەک وێستگە کرد کە بەشێکیان دەنگی ئەو کەسانەن کە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا دەنگیان داوە.

 كه‌ناڵی رووداو ئامارێكی له‌سه‌ر ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كانی 31 وێستگه‌ی كه‌ركوك بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌مجۆره‌یه‌: 

یەکێتی: 1059 دەنگ 
 
پارتی: 90 دەنگ 
 
هاوپەیمانیی عەرەبی: 512 
 
بەرەی تورکمانی: 169
 
کەرکوکنا: 114
 
قیادە: 256
 
نەوەی نوێ: 44
 
هاوپەیمانیی عروبە: 485


PM:05:46:21/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت