پارتی 15 سکاڵای تۆمار کرد کە 10 یان له‌ كه‌ركوك بووه‌


وێستگه‌نیوزـ

بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد، 15 سکاڵایان لەسەر پێشێلکارییەکانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کردووە، كه‌ 10 سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌.

هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان 24ی راگه‌یاند: "لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کێشە و گرفتی زۆر هەبوون، بەتایبەتی لە ئامێرەکان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، کە بووە هۆی بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدان".

وتیشی: "وەک پارتی لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی 15 ساکاڵامان تۆمار کردووە، دوو سکاڵا لە سنووری پارێزگای دیالە، سێ سکاڵا لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەو هۆیەی بەشێک لە هێزە میلیشیاکان لەو سنوورە دەستدرێژیان کردە بریکار و کادیرەکانی ئێمە".

باسی له‌وه‌شكرد: "هەروەها 10 سکاڵاشمان لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمارکردووە".


PM:01:05:21/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت