میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه سكاڵا تۆمار ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی "كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه" 15 سكاڵای له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تۆماركردوه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا ده‌یان هه‌زار كورد له ده‌نگدان بێبه‌ش كراون".
سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه "له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیدا كه رۆژانی 16 و 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوون، رێگری و خروقاتی زۆر هه‌بووه، بۆیه هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه به‌ره‌سمی 15 سكاڵای له‌كۆمسیۆن تۆمار كردوه له‌سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه ده‌نگده‌ری كورد نه‌یتوانی ده‌نگ بدات، هه‌روه‌ها كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر و نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان كه (ته‌خه‌تی) تێپه‌ڕاندن بۆ ده‌نگده‌ری كورد نه‌كراوه له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌كانی دیكه كراوه".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "جۆرێكی دیكه‌ی سكاڵاكان بریتی بوون له‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له‌ناوچه‌ی حه‌ویجه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی كورد كراون و ئاسته‌نگ بۆ ده‌نگدانیان دروستكراوه و به‌ڵگه ره‌سمییه‌كانیش هاوپێچی سكاڵاكانن".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وتووه كه "له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا خروقاتی زۆر به‌رامبه‌ر به ده‌نگی كورد كراوه و ده‌یان هه‌زار كورد به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان له ده‌نگدان بێبه‌ش كراون".
وتیشی: "له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سكاڵامان تۆمار كردووه و به‌ڵگه‌كانمان خستۆته‌ڕوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌نگی كورد پێشێلكاری زۆر هه‌بووه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه كه "پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئاماده‌ین بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا پێشكه‌ش كراون و پاشان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، سكاڵاكانیش تایبه‌تن به رۆژی ده‌نگدان و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌له‌و رۆژه‌دا روویان داوه".
AM:11:33:20/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت