فاتح سه‌نگاوی: له هیچ دۆخێك‌دا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد له كه‌ركوك زیادیان نه‌ده‌كرد
فاتح سه‌نگاوی به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی (RSC)
وێستگه‌نیوز-
فاتح سه‌نگاوی به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی (RSC) رایگه‌یاند كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و به‌هه‌موو سیناریۆكان لیستی مەشخەڵی کەرکوک و نەوەی نوێ نه‌بوونەتەهۆی لەدەستدانی کورسی کورد لە کەرکوک و له هیچ دۆخێك‌دا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد له كه‌ركوك زیادیان نه‌ده‌كرد
فاتح سه‌نگاوی به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی (RSC) له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئایا لیستی مه‌شخه‌ڵی كه‌ركوك و نه‌وه‌ی نوێ بوونه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی كورسی كورد له كه‌ركوك" باس له‌وه ده‌كات كه "پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پرسیاریكی ساده دێته پێشه‌وه ئایا ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی بكردایه باشتر نه‌ده‌بوو؟ یان لانی كه‌م ئه‌و دوو لیسته‌ی دیكه له‌گه‌ڵ پارتی یان یه‌كێتی داببه‌زینایه باشتر نه‌ده‌بوو؟ ئایا به جیا دابه‌زین بووه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كورسی كورد له كه‌ركوك؟".
فاتح سه‌نگاوی روونیكردووه‌ته‌وه كه ئێمه له رێی ئه‌م پرسیارانه‌وه شیكاری ده‌نگه‌كان به پیی سانتلیگۆی هه‌مواركراو ده‌كه‌ین به چه‌ند سیناریۆیه‌ك:
سیناریۆی یه‌كه‌م : هه‌موو كورد به یه‌ك لیست به‌شداری بكردایه ئه‌وكاته كۆی ده‌نگه‌كانی كورد یه‌كسان ده‌بوون به ٢١٧٧٦١ ده‌نگ له‌و دۆخه‌دا كورد حه‌وت كورسی ده‌برد، ئیستاش كورد هه‌ر حه‌وت كورسی بردوه واته هیچ كورسی زیادی نه‌ده‌كرد.
سیناریۆی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی له‌نێوان ( یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و مه‌شخه‌ڵ)دا بكرایه ئه‌وكات ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان یه‌كسان ده‌بوون به 171012 ده‌نگ له‌ل دۆخه‌شدا ژماره‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی هه‌ر به پێنج ده‌مانه‌وه هیچ كورسی كورد زیادی نه‌ده‌كردن.
سیناریۆی سێیه‌م : ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی له نێوان (پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و مه‌شخه‌ڵ)دا ئه‌نجام بدرایه ئه‌وكات ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌بویه ٧٨٠٢٤ ده‌نگ له‌م دۆخه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی ده‌بوونه چوار كورسی و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه ده‌بووه سێ كورسی واته كۆی گشتی كورسیه‌كان هه‌ر به حه‌وت كورسی ده‌مایه‌وه .
سیناریۆی چواره‌م : مه‌شخه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمان بونایه ئه‌وكات ده‌نگیان ده‌بویه (31275) ده‌نگ كورسیه‌كی یه‌كیه‌تی كه‌می ده‌كرد به‌ڵام كۆی كورسی كورد هه‌ر حه‌وت كورسی ده‌بوو .
فاح سه‌نگاوی ده‌ڵێت: "بۆیه له هیچ دۆخێك‌دا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد زیادیان نه‌ده‌كرد".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بزانین ژماره له خزمه‌ت كورددا بووه، لیسته عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كان به ٢٧٥٩٥٠ ده‌نگ هه‌شت كورسیان بردووه له‌كاتێكدا دوو لیسته كوردیه‌كه به ١٨٦٤٨٦ ده‌نگ حه‌وت كورسیان بردوه، واته ٨٩٤٦٤ ده‌نگی لیسته‌كانی دیكه یه‌ك كورسیان فه‌رق كردوه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م شیكارییه به‌پێی داتا و ژماره به‌رده‌سته‌كانی ئێسته‌یه و ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك لیست بووایه ئه‌گه‌ری هه‌بوو ببووایه‌ته هۆی حه‌ماسه‌ت و هاندانی زیاتر و له‌و به‌شدارییه‌دا سوودمان له زیاتربوونی ده‌نگ ببینیایه به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا".
AM:10:31:20/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت