شیكارییه‌ك بۆ ده‌نگ و كورسیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین


وێستگه‌ نیوزـ

میدیا عێراقییەکان له‌سه‌ر بنه‌مای ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، شیکارییەکیان بۆ ژەماری كورسی و ده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان کردوە، بەپێی ئەو شیکارییە روونبووەتەوە یه‌كێتی و پارتی له‌ چوار پارێزگا چەند کورسی بەدەست دەهێنن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجامی به‌رایی 94.4%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌مجۆره‌ راگه‌یاند: پارتی لە نەینەوا 127938 دەنگ، لە کەرکوک 46749 دەنگ و لە دیالە 6804 دەنگی بەدەستهێناوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا 45939 دەنگ، لە کەرکوک 139373 و لە دیالە 23715 دەنگی بەدەستهێناوە. نەوەی نوێش لە کەرکوک 24620 دەنگی بەدەستهێناوە.

به‌پێی شیكارییه‌كه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داتایه‌، پارتی لە نەینەوا چوار کورسی و لە کەرکوک دوو کورسی بەدەستهێناوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک پێنج کورسی، لە نەینەوا دوو کورسی (هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوا) و لە دیالەش یەک کورسی بەدەستهێناوە.

کورسیی لایەنەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پێنج کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ کورسی
بەرەی تورکمانی: دوو کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: دوو کورسی
عروبە: یەک کورسی
قیادە: دوو کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە نەینەوا:
نەینەوا لیئەهلیها: پێنج کورسی
پارتی: چوار کورسی
ئەهلی نەینەوا (یەکێتی): دوو کورسی
تەقەدووم: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەدبا: دوو کورسی
عەقدی وەتەنی: سێ کورسی
هەویە وەتەنی: دوو کورسی
وەتەنی لیتەجدید: یەک کورسی
حەسم: دوو کورسی
عەزم: یەک کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە دیالە:
دیالەتونا: چوار کورسی
تەقەدووم: سێ کورسی
سیادە: سێ کورسی
عەزم: دوو کورسی
ئیستحقاق: یەک کورسی
ئەساس: یەک کورسی
یەکێتی: یەک کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە سەلاحەدین
عەزمی مەدەنی: دوو کورسی
ئیتاری وەتەنی: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەسم (پارتی تێدایە): دوو کورسی 
جەماهیر: پێنج کورسی 
تەقەدوم: دوو کورسی


PM:10:39:19/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 4868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت