وێستگه‌ ناو و ژماره‌ی‌ دەنگی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ كورد بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان زۆرترین كورسییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ و ناوی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانیشی‌ راگه‌یاند.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجامی‌ به‌رایی ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت و گشتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ راگه‌یاند.

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، تا ئێستا كورد له‌ كۆی‌ 16 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، 7 كورسی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌مه‌ش ناوی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ كورده‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كانیان:

"هاوپه‌یمانی‌ كه‌ركوك هێز و ئیڕاده‌مانه‌"

1-    نه‌شئه‌ت شاهوێز خورشید              37 هه‌زار و 971 ده‌نگ
2-    رێبوار ته‌ها مسته‌فا                 27 هه‌زار و 265 ده‌نگ
3-    ئه‌حمه‌د فاتح مسته‌فا "ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی‌"    11 هه‌زار ده‌نگ
4-    هۆشیار هیجران نه‌جمه‌دین كاكه‌یی    5 هه‌زار و 961 ده‌نگ
5-    په‌روین فاتیح حه‌مدی     5 هه‌زار و 396 ده‌نگ


لیستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان
1-حه‌سه‌ن مه‌جید شێخانی‌           7 هه‌زار و 505 ده‌نگ
2-زیاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د              5 هه‌زار و 643 ده‌نگ



PM:08:55:19/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت