ئاسۆ مامه‌ند: پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتییه
ئاسۆ مامه‌ند سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان) رایگه‌یاند كه "پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك ئیستحقاقی یه‌كێتییه و ده‌رگاشمان بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كراوه‌یه".
ئاسۆ مامه‌ند سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه ژماره 142، دوای سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "به هه‌وڵی یه‌كێتی و هیممه‌تی ده‌نگدانی كه‌ركوكییه‌كان ناسنامه‌ی پیرۆزی كوردستانیبوونی كه‌ركوك سه‌لمێندرایه‌وه و پارێزگاره یه‌كێتییه‌كه‌ی داهاتووش خزمه‌تكاری كه‌ركوك و ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌بێت".
وتیشی:"یه‌كێتی و كه‌ركوكییه‌كان له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه و پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك كورده و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتییه".
ئاسۆ مامه‌ند جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌م ده‌نگدان و سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، نایه‌كسانی و ناهه‌قی رابردوو له پارێزگاكه ناهێڵین و له گفتوگۆشدا ده‌بین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تاوه‌كو ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی خزمه‌تگوزار پێشكه‌ش به كه‌ركوكییه‌كان بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "پێش هه‌ڵبژاردن داوامان له لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد كه به یه‌ك لیستی یه‌كگرتوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێمان لێنه‌گیراو ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌نگی كورد به‌فیڕۆ بڕوات".
ئاسۆ مامه‌ند راشیگه‌یاند كه "ته‌ئكید ده‌كه‌یه‌نه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حكومڕانیدا هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌رگای بۆ لایه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه، چونكه بۆ یه‌كێتی خزمه‌تی كه‌ركوكییه‌كان گرنگه".
PM:08:38:19/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت