لاهور شێخ جهنگی پهیامێكی ئاراستهی خهڵكی كهركوك كرد: بە دەنگەکانتان مێژوویەکی پڕ لە شانازیتان تۆمار کرد
وێستگه نیوزـ
لاهور شێخ جهنگی بهبۆنهی راگهیاندنی ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان، پهیامێكی ئاراستهی خهڵكی كهركوك كرد و وێڕای پیرۆزبایی سهركهوتنی خهڵكی ئهو شاره له پرۆسهی دهنگدان، راگهیاندوه: "هیوادارم لەجیاتی حیزبایەتی کوردایەتی بکەنە ئەرکی لەپێشینەیان و لایەنە سیاسییەکانیش بەخۆیاندابچنەوە و لە گرنگی ئەو دەنگانە تێبگەن."
دهقی پهیامهكهی لاههر شێخ جهنگی:
کەرکوکییە خۆشەویستەکان، جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان
لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی بۆ کورد و دیاریکردنی شوناس و سەنگ و پێگەی خۆتان تۆمارتان کرد.
سوپاسی یەکە بە یەکەتان دەکەم کە زۆر لە خۆبوردووانە و بە جۆشوخرۆشی کوردانەوە بەشداریی فراوان و کاراتان کرد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، سەرباری ئەو فەرامۆشکردنەی لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیی کوردەوە بەرامبەرتان کرا لە ڕابردوودا، بەڵام هەستتان بە بەرپرسیارێتی کرد و بە دەنگەکانتان مێژوویەکی پڕ لە شکۆ و شانازیتان بۆ خۆتان و شاری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمار کرد.
پیرۆزبایی لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی کورد دەکەم، هیوادارم لەجیاتی حیزبایەتی کوردایەتی بکەنە ئەرکی لەپێشینەیان و لایەنە سیاسییەکانیش بەخۆیاندابچنەوە و لە گرنگی ئەو دەنگانە تێبگەن، کە بە پەنجەی کەرکوکییەکان و تەواوی دەنگدەرانی کوردی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەدەستیانهێناوە، پێکەوە بە هاوبەشی بێ گوێدانە بەرژەوەندیی کەسی و حیزبی کاربکەن و یەکە یەکەی ئەو دەنگانە بکەنە خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی بۆ ئەو خەڵکە دڵسۆز و تێکۆشەرە. لەگەڵ کاندیدە براوەکانی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکاندا رۆحی ئاشتی و پێکەوەژیان قووڵبکەنەوە و لە ئەنجوومەنێکی بەهێز و کارادا خزمەتی پارێزگای کەرکوک بکەن.
هەمووتان ئاگاداربوون کە ئێمە پرۆژەیەکی سیاسیی ستراتیژیمان هەبوو بۆ ئەوەی هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیستی بەهێزی نیشتمانییەوە بەشداربین لەو هەڵبژاردنە گرنگە، بەڵام بەشێک لە لایەنە کوردستانییەکان لەبەر بەرژەوەندیی حیزبی ئامادەنەبوون بۆ پێکهێنانی یەک لیستی کوردی، ئێمەش لە پێناو پەرتنەبوونی دەنگی کورد بڕیارماندا بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا نەکەین، هەوڵماندا لە جیاتی درووشمبازی و ململانێی سیاسی، خەڵکە خۆشەویستەکەمان لە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان هانبدەین بۆ ئەوەی بە فراوانی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، هەر ئەوەشمان لێ چاوەڕوان کردن کە ئەنجامیاندا.
دووبارە پیرۆزە لە کورد و کەرکوکییەکان و خەڵکی تێکۆشەر و خۆڕاگری شەنگال و شێخان و مەخموور و دوزخورماتوو و خانەقین و مەندەلی.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
برا و دڵسۆزتان
لاهور شێخ جەنگی
PM:07:23:19/12/2023
ئهم بابهته 1828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت