كورد زۆرینه‌ی ده‌نگەکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی به‌ده‌ست هێنا
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كورد زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکوکی به‌ده‌ست هێنا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیڕاده‌مانه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی" 139 هه‌زار و 373 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان 46 هه‌زار و 749 ده‌نگ و و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 24 هه‌زار و 620 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هاوپه‌یمانی مه‌شخه‌ڵی كه‌ركوك، "هه‌ردوو حزبی ئیسلامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری" 6 هه‌زار و 655 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش 377 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌وشێوه‌یه‌ش كورد ده‌بێته خاوه‌نی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ده‌توانێت پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه دابنێت.
PM:07:06:19/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت