كوردستان تی ڤی: پارتی له كه‌ركوك زیاتر له 14 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی سه‌ر به ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، رایگه‌یاند كه به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر له 14 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی سه‌ر به ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركوك 14489 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام روو له زیادبوونه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نووسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمیسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێژه‌ی ده‌نگدان له كه‌ركوك 59.3% بووه".
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق جگه له چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و له ئێستادا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات.
PM:10:51:18/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت