ئێن ئاڕ تی: به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له كه‌ركوك یه‌كێتی یه‌كه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ دووه‌مه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی هه‌ندێك پسوڵه‌ی ئه‌نجامی ئه‌لكترۆنی، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كێتی یه‌كه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ دووه‌مه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه "به‌پێی هه‌ندێك پسوڵه‌ی ئه‌نجامی ئه‌لكترۆنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتی یه‌كه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ دووه‌م و پارتی سێیه‌مه و لیسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو چواره‌من".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا، یه‌كێتی ١٣٣و نه‌وه‌ی نوێ ٤٨ ده‌نگ و پارتی ٣٨ ده‌نگ وله بنكه‌ی بڵێسه له كه‌ركوك یه‌كێتی ٢٠٩ ده‌نگ و نه‌وه‌ی نوێ ٨٨ ده‌نگ و پارتی ١٢ ده‌نگیان هێناوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له قوتابخانه‌ی قرناو له ناحیه‌ی شوان یه‌كێتی ٢٠٠ ده‌نگ و نه‌وه‌ی نوێ ٩٥ ده‌نگ و پارتی ١٥ ده‌نگیان هێناوه".
كه‌ناڵه‌كه جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "تا ئێستا، چاوه‌ڕوانی بژاردنی ده‌ستی ده‌كرێت و ژماره‌ی كۆتایی دیار نییه".
PM:09:39:18/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت