زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی هەرێم و عێراق لە ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان دیاری كرا


وێستگه‌ نیوز-

كە بەپێی "ڕیزبەندی شەنگهای” بۆ ساڵی 2023 لە بواری (زانستی ماددەكان و ئەندازیاری) زانكۆی سلێمانی لە كۆی پێنج هەزار زانكۆ لەسەر ئاستی جیهان و لە نێو 1900 زانكۆی هەڵبژێردراو زانكۆی سلێمانی وەك تاكە زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، پلەی (401– 500) وەردەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وێرای پیرۆزبایی ل زانكۆی سلێمانی، رایگه‌یاندوه‌ "ئەم دەستكەوتەی زانكۆی سلێمانی نیشاندەری ئەو راستییە كە زانكۆكە لە رێگای توێژینەوە و تویژەرەكانییەوە دەیەوێت شوێنێكی باشتر لە نەخشەی ئەكادیمیای جیهاندا دەستەبەربكات."

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: ئەم ئەنجامە كاریگەری ئەرێنی دروستدەكات لەسەر رەوتی پێشكەوتنی ئەكادیمیا و ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان بەگشتی، بۆ ئەوەی چالاكانەتر لە نەخشەی ئەكادیمیای جیهانی دەربكەون.


PM:11:56:16/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت