سهرۆك كۆماری عێراق سهردانی ئهنجومهنی پیرانی قوبرس و زانكۆیهكی ئهو وڵاتهی كرد
سەردانی لەتیف رەشید بۆ زانکۆی قوبرس
وێستگه نیوزـ
سەرۆک کۆماری عێراق له دوێنێ سێشهممهوه سهردانێكی بۆ كۆماری قوبرس ئهنجامداوهو سهرهرای كۆبونهوهكانی لهگهڵ بهرپرسانی ئهو كۆماره، سهردانی زانكۆیهكیشی كرد، سهرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بە گرنگیپێدانی حکومەتی بهغدا کرد بە کەرتی پەروەردە لە عیراق و ئامادەیی ئەو کەرتە بۆ دروستکردنی پردی ھاریکاری لەنێوان زانکۆکانی عیراق و زانکۆکانی قوبرس.
لەسەردانەکەیدا بۆ زانکۆی قوبرس، کە رۆژی سێشەممە ئەنجامیدا، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پرۆفیسۆر تاسۆس کریستۆفیدێس سەرۆکی زانکۆکە و ژمارەیەک لە پرۆفیسۆر و راگری کۆلێژ و سەرۆکی بەشەکانەوە پێشوازی لێکرا.
بهپێی راگهیهندراوێكی سەرۆكایهتیی كۆماری عێراق، د. لهتیف گەشتێکی بەناو بەشەکانی زانکۆکەدا کرد و سەردانی بەش و کۆلێژەکانی کردو رونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆ و پسپۆڕی و گەشەکردنی کۆلێژەکانی پێشکەشکرا، ھەروەک گرنگترین چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆکەی بۆ روونکرایەوە، کە پێشکەشی خوێندکاران و کۆمەڵگای دەکات، سەرەڕای خستنەڕوی بەرنامە و ئاسانکاری و پلان و ئەولەویەت و گرنگترین دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمییەکان، کە لە بوارە جیاوازەکاندا زانکۆکە بەدەستیھێناوە.
باس لهوهشكراوه، لە ھۆڵی ئەنجومەنی پیرانیش، سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی قوبرس و سەرۆکی ئەنجومەنەکەی و بریکارانی زانکۆ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا، کە تێیدا رێگاکانی دروستکردن و گەشەپێدانی ھاوکاری ئەکادیمی و کولتوری نێوان زانکۆ و دامودەزگاکانی خوێندنی عیراق تاوتوێ کران.
بهپێی راگهیهندراوهكه، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بە گرنگیپێدانی حکومەت کرد بە کەرتی پەروەردە لە عیراق و ئامادەیی ئەو کەرتە بۆ دروستکردنی پردی ھاریکاری لەنێوان زانکۆکانی عیراق و زانکۆکانی قوبرس و دەزگاکانی خوێندن لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوەی ھاوبەش و ھاوکاری لە پڕۆژە زانستییەکان و دابینکردنی ھەلی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.
سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەشکرد، کە عیراق خاوەنی چەندین زانکۆی دێرینە و پەیوەندییان لەگەڵ زۆرێک لە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ھەیە. ھەروەھا جەختی لەسەر بوونی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری زانستی و تەکنەلۆژی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە، کە پێویستە بەھێز بکرێت بۆئەوەی بتوانرێت لەئاستی داخوازی ھەردوو وڵات و گەلانی دۆست بێت بۆ گەشەکردنی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، پرۆفیسۆر تاسۆس کریستۆفیدێس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕیوهو و جەختی لەسەر خواستی راستەقینەی زانکۆی قوبرس کردوهتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و ھاریکاری لەگەڵ دامەزراوە زانستییەکان و زانکۆکانی عیراق بەشێوەیەک، کە ئاستی خوێندن و گەشەپێدان لە ھەردوو وڵاتدا بەرزبکاتەوە.
PM:05:13:13/12/2023
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت