به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه له سلێمانی گیانی له ده‌ستدا
عه‌قید سالار
وێستگه‌نیوزـ هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، عه‌قید سالار سه‌ردار، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه له سلێمانی گیانی لە دەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌قید سالار سه‌ردار، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه لە نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە لە سلێمانی به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له ده‌ستداوه.
پەیامنێری وێستگەنیوز ئەوەشی زانیوە، لە ئێستادا تەرمی عەقید سالار سەردار لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلییە و بڕیارە هەر ئەمشەو بەخاک بسپێردرێت.
عه‌قید سالار، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه دوور خرایه‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌سی شاری سلێمانی ده‌ژیا.
وێستگه‌نیوز، په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام لێدوانه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
PM:06:24:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت