وه‌زیری پێشمه‌رگه: ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌رده‌مماندایه
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕاوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌مماندایه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كێنزی به‌رپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ مایكڵ گاچێرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و ڕاوێژكارانی باڵای وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای كرد له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕاوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پرسی چاكسازی و رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له خێراتركردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و پێكه‌وه كاركردن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه و رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، كه بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتای پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی پله‌باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه به گرنگیه‌وه باسی له پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: "به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌وڵبده‌ین هێزه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه به ئامانجی دروستبوونی هێزێكی نیشتیمانی تۆكمه و رێكخراو، خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازی له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه ساڵانێكه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی جددی بۆ ده‌ده‌ین".
وتیشی: "دڵخۆشین، ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه به‌رامبه‌ر پرس و پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند كه "ئێمه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و په‌ره‌پێدان به كاروباری فیرقه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌م پێناوه‌شدا پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش و پلانی گرنگ و ستراتیژی داده‌ڕێژین".
وتیشی: "هاوپه‌یمانان چاودێری وردی پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هیواده‌خوازن هێزی پێشمه‌رگه بگاته ئاستێكی باڵای سه‌ربازی".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتگۆی چڕ و پڕبایه‌خ كرا ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدان به كاروباری فیرقه‌كان و پلانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان و ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا.
PM:09:04:10/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت