بۆ جاری سێیهم دادگای فیدڕاڵیی عێراق سكاڵاكهی وههاب ههڵهبجهیی دواخست
وێستگه نیوزـ
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جاری سێیەم سکاڵایەکی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری سلێمانیی و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.
له 29ی تشرینی یەکەم دادگاكه تاوتوێی ئەو سکاڵایەی کرد کە وەهاب هەڵەبجەیی لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆماری کردبوو، یهكهمجار دادگاکە سکاڵاکەی بۆ 13ی تشرینی دووهم دواخستبوو، دواتریش دادگاكه سكاڵاكهی بۆ ئهمڕۆ سسێشهممه 5ی كانونی یهكهم دواخست و ئهمجارهش بۆ 21ی مانگی داهاتوو دواخستهوه.
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە تاوتوێی سکاڵایەکی وەهاب هەڵەبجەیی کە داوا دەکات دادگاکە ماوەی کارپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نادەستوری بزانێت، کە بەگوێرەی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 دیاریکراوە، جگە لەوەش سەرجەم ئەو سزایانەی لە دادگاکانی هەولێر لە دژی ئەو دەرچوون، هەڵبوەشێنرێنەوە.
بەپێی كهناڵی رووداو، دادگای فیدڕاڵیی عێراق هۆكاری دواخستنی ئهمجاره ئهوهیه كه لە ماوەی نێوان دواخستنی پێشوو و ئەمڕۆدا ژمارەیەک بەڵگەنامەی بەدەستگەیشتوه، بۆ ئەوەش دادگاكه دەرفەتی لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی زیاتری هەبێت، بڕیاردانی لەبارەی دۆسیهكهوه بۆ مانگی داهاتوو دواخستوه.
یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ساڵی 2006 لە پەرلەمان پەسهند کرا، لە مادەی 18دا ئاماژە بەوە دراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ کار بە یاساکە دەکرێت لە رۆژی بڵاوکردنەوەی یاساكهوه لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان.
لە ساڵی 2018 پەرلەمانی کوردستان یاسای کارپێکردنی بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری دەرکرد، کە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کار بەو یاسایە دەکرێت؛ بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وادەیەکی دیاریکراو بکات، کە تێیدا یاساکە کارا دەبێت، وەک ئەوەی لە یاساکەی ساڵی 2006 هاتووە، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە.
PM:06:45:05/12/2023
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت