خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبیل لێی دا و گیانی لهدهستدا
وێستگه نیوزـ
خوێندکارێکی قۆناغی چوارهمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی کاتێک لە وانەی پراکتیکی لە نەخۆشخانەی شار تەواو بووە لەکاتی رۆشتنەوەیدا ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای راdگەیاند:" رووداوەکە لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە و قوربانییەکە خوێندکاری بەشی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بووە".
وتیشی:" ئەو خوێندکارە ناوی ژیرۆ تەهایە و تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی کەلار بوو، دوای ئەوەی توشی رووداوەکە بووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".
بهپێی زانیارییهكان ئەو خوێندکارە لە قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی خوێندووەیەتی، رووداوهكهش لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بووهو خوێندكارهكه دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و زانیارییهكان دهڵێن كه خێزانی خوێندكارهكه لە شۆفێرەکە خۆشبوون.
PM:05:37:05/12/2023
ئهم بابهته 3668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت