وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی لیواكانی پیاده‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی ئاشکرا کرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 07-12-2023 مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

له‌ راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووه‌: دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری ئەو وەزارەتە، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادە."

لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵە و له‌ رۆژی پێنجشەممە 07-12-2023ه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابەشكردنی دەکرێت.


PM:02:34:05/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 3820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو