مامۆستایەكی ئایینی كورد لە سنە بە زیاتر لەساڵێک زیندانی سزادرا
مامۆستا حسەین عەلی مورادی
وێستگهنیوزـ
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان رایگهیاند، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و بانگەشەی دژ بە حكومەت، مامۆستایەكی ئایینی كورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 16 مانگ زیندانیی سزا درا.
مامۆستا حسەین عەلی مورادی، بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا -ی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە سزای 16 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی كردووەتەوە: لە رۆژانی رابردوودا ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی) و (بانگەشەی دژ بە حکومەت)بە گشتی سزای 16 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.
ئەم مامۆستایە پێشتر و لە دۆسییەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی «شێواندنی رای گشتی» هەر لە لایەن ئەم دادگایەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپابوو.
مامۆستا حسێن عەلی مورادی لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ جار بانگهێشتی بەردەم دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان کرابوو.
PM:04:51:29/11/2023
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت