پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول داواکرابوو
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەناوی ( ف.ج.ک) لەدایک بووی ١٩٨٨ بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسایی سزادانی عیراقی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، تۆمەتباری ناوبراو لەبنەرەتدا خەڵکی ئێرانە و بەرەگەز کوردە و لەساڵی (٢٠١٧) کەسێکی کوشتوە لە شاری (خانی-پیرانشهر) لە ووڵاتی ئێران،دواتر هەڵاتوە بۆ هەرێمی کوردستان، وە فرمانی گرتنی بۆ دەرچوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە و دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.
PM:08:28:27/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت