قوباد تاڵه‌بانی: ئاسایی نییه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌نگ بداته‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و یه‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ئاساییە ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هه‌بێت، بەڵام ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2023، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی و ده‌ستبه‌كار بوه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌: "گەشبینین بە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی، هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر ببێت".
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، جەختم کردەوە ئاساییە ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هه‌بێت، بەڵام ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە". 

ده‌شڵێت: "داوام کرد بەرپرسان و پلەباڵاکانی وەزارەت پیشەییانە و بەدوور لە لایەنگیری سیاسی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەموو توانای خۆیان تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی باشتر و خێراتری خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی".


PM:02:16:27/11/2023














ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت