سبه‌ینێ شاندێكی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی موچه‌ و بودجه‌ له‌گه‌ڵ سودانی كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەسه‌ر پرسی موچە و بودجە و بابه‌تی نه‌وت لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆببێتەوە.

 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاند، " شاندی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "چەند بابەتێکی گرنگ باس ده‌كه‌ن، لەنێویاندا موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجە و نەوتی هەرێمی کوردستان."

 كه‌ناڵه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری و ئەندامیێتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.


PM:04:54:26/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت