بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری بەرگری عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردو به‌پێی باره‌گای بارزانی، هه‌لادوولا تاوتوێی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان كردوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ شەممە  لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کردوه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌: لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کردوه‌.


PM:08:48:18/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت