ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین..ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
لەسەر رێگای نیوان ناحیەی ژاراوە بۆ قەلادزێ و لە شوێنی بازگەی کۆنی ژاراوە تەرمی پیاوێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شۆفێره‌كه بەناوی "ئاسۆ ڕەفیق کوێخا مستەفا" تەمەنی نزیکەی ٤٥ ساڵە، ناوبراو دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەرە و پیشەی پێشمەرگە بووە.
هێزە ئەمنیەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووەو تائێستاش هۆکاری کوژرانی دیارنییه و پۆلیس له‌وباره‌یه‌وه رووكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان دوای گەیاندنی تەرمی كورژراوه‌كه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری، له‌وێوه تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
PM:07:39:14/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت