له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی مادەی هۆشبەردا گیرا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌یه‌كی چێنراو به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانی له شاری هه‌ڵه‌بجه و ئاشكرابوونی باندێكی راگه‌یاند.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه باندێكی (3)كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به چاندنی ڕووه‌كی هۆشبه‌ر له‌جۆری ماریجوانه (حه‌شیش) و بازرگانیكردن به‌و مادده هۆشبه‌ره".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ڕێگریكردن له به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، له‌دوای چاودێریكردن و به‌ده‌ستهاتنی زانیاری وورد، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی داچێنراو به ڕووه‌كی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش (ماریجوانه) كه تۆمه‌تباران به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه (65)بن ڕووه‌كی هۆشبه‌ریان چاندبوو به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای هه‌ڵاتنی تۆمه‌تباران، له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا توانرا بانده‌كه ده‌ستگیربكرێن كه پێكهاتبوون له (3)تۆمه‌تبار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوكات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری ئاماده‌كراو بۆ فرۆشتنه‌وه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه "دواتر به ئاماده‌بوونی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش سه‌رجه‌م ڕووه‌كه هۆشبه‌ره‌كانی ناو كێڵگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ناوبران".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به مادده‌ی (26) له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:09:13:12/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 5168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت