ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای شیفای پزیشكی كه بووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه
وێستگه نیوزـ
پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، سوپای ئیسرائیل بۆ گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه‌ی شیفا كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌وه، رێگایه‌كی روونی گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌و پێیه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه گرنگترین ئامانجی ئه‌م قۆناغه‌ی جه‌نگه‌كه‌یه.
سوپای ئیسرائیل له پێناو گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه‌كه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و تانك و ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه. سوپای ئیسرایل ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌كه باره‌گای سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌یی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و باڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی كه‌تایبی قه‌سامه. حه‌ماس ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه. رۆژی شه‌ممه 11-11-2023 توندترین پێكدادان له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه روویدا و به‌شی زۆری خزمه‌تگوزارییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا راوه‌ستاوه.
ئێستا با بزانین ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه چییه كه بووه‌ته ناونیشانی جه‌نگه‌كه؟
نه‌خۆشخانه‌ی شیفا كۆمه‌ڵگایه‌كی پزیشكی حكومییه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینه و به گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه داده‌نرێت. چونكه له راستیدا 3 نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز كه هه‌ر یه‌كه‌یان باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌خۆده‌گرێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن.
نه‌خۆشخانه‌ی شیفا ساڵی 1946 دامه‌زراوه، واته نه‌خۆشخانه‌كه دوو ساڵ پێش دامه‌زراندنی ئیسرائیل دروستكراوه. نه‌خۆشخانه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای به‌ریتانیا بووه. ساڵی 1967 دوای داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه، كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل، ئیدی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین دوای رێكه‌وتنی ئۆسلۆ، وه‌ریگرته‌وه.
پێش ساڵی 1967، فراوانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی میسره‌وه ده‌ستیپێكرد، دواتر له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، جارێكی دی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل، دووباره پرۆسه‌ی فراوانبوونی به‌خۆیه‌وه بینی، پاشان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین، بۆ جاری سێیه‌م فراوانتر بوو. دواتر حكومه‌تی حه‌ماس له ساڵی 2007 ده‌ستی به‌سه‌ر غه‌ززه و نه‌خۆشخانه‌كه‌شدا گرت.
كۆمه‌ڵگای شیفای پزیشكی ده‌كه‌وێته یه‌كتربڕی رێگای خۆرئاوای ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست له شاری غه‌ززه، رووبه‌ره‌كه‌ی 45 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه. كۆمه‌ڵگاكه له‌مڕۆدا 3 نه‌خۆشخانه له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشییه هه‌ناوییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و منداڵبوون كه به‌شی منداڵی له‌دایكبووی پێشوه‌خته‌شی تێدایه. هه‌روه‌ها به‌شی فریاكه‌وتن و چاودێری چڕ و تیشك و بانكی خوێنی تێدایه.
له‌م كۆمه‌ڵگا پزیشكییه‌دا نزیكه‌ی 1500 كارمه‌ند ئیشده‌كه‌ن، له‌وانه 500 پزیشك، 700 په‌رستار، 30 ده‌رمانساز و نزیكه‌ی 700 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشی تێدایه.
نه‌خۆشخانه‌كه له به‌رواری حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، هه‌مو حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كان و برینداره‌كانی وه‌رگرتووه. له سه‌ره‌تادا توانای وه‌رگرتنی گه‌شته 150% پاشان بوو به 164% دواتر بوو به 200%، هه‌مو ئه‌وه‌ش له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆز و سه‌ختدا بوو، ئه‌مه دوای بڕینی كاره‌بای نه‌خۆشخانه‌كه و نه‌بوونی ده‌رمان و سووته‌مه‌نی كه پێشتر شتی له‌و جۆره رووینه‌داوه.
كۆمه‌ڵگاكه دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشی زه‌مینی سوپای ئیسرائیل، بووه سه‌نته‌ری له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان. ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نه‌خۆشخانه‌كه نیشته‌جێبوون و خێمه‌یان هه‌ڵدا، گه‌شته نزیكه‌ی 40 هه‌زار ئاواره. به‌ڵام دوای بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌و ژماره‌یه بۆ نیوه‌ی كه‌متر بووه‌ته‌وه.
باره‌گای فه‌رمانده‌یی قه‌سام
ئیسرائیل بۆردومانی ده‌روازه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه و ئامبولانسه‌كانی ناوه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات و به رێگای جیاواز نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج. ئیسرائیل ساڵانێكی دوور و درێژه ده‌ڵێت باره‌گای فه‌رمانده‌یی قه‌سام، ده‌كه‌وێته ژێر كۆمه‌ڵگای شیفاوه. به‌ڵام له‌م جه‌نگه‌ی ئه‌مجاره‌دا، ئیسرائیل به چڕی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، ته‌نانه‌ت وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به په‌یامنێران و میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راگه‌یاند باره‌گای سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له شاری غه‌ززه، ده‌كه‌وێته ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفاوه.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش، هه‌ندێك وێنه و بڕگه‌ی قیدیۆیی و تۆماری ده‌نگی خسته‌ڕوو.
له‌م باره‌یه‌وه دانیال هێگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "حه‌ماس له‌ژێر زه‌وی و له‌ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، چه‌ندین بنكه و باره‌گای هه‌یه و فه‌رمانده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به‌كاریده‌هێنن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئیسرائیل هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵگری ده‌ستكه‌وتووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه، چه‌ند تونێلێك هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، به‌ره‌و باره‌گای ژێرزه‌مینه‌كه ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كاتێ به‌رپرس و فه‌رمانده‌كانی حه‌ماس، بیانه‌وێت بڕۆنه باره‌گای ژێر زه‌مینه‌كه، به ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌ڕۆن. هه‌روه‌ها له ناوه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا پزیشكییه‌كه، ده‌روازه‌یه‌ك هه‌یه لێیه‌وه ده‌گه‌یته ژێر زه‌وی.
ئاسایشی ناوخۆیی حه‌ماس
هه‌ر به گوێره‌ی وته‌كانی سوپای ئیسرائیل، ئاسایشی ناوخۆی حه‌ماس، باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تی له ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌یه، له‌و باره‌گایه‌وه موشك به ئیسرائیله‌وه ده‌نرێت و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت. جگه له‌وه وته‌بیژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن حه‌ماس نه‌خۆشخانه‌كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنێت، پشت به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری ده‌به‌ستێت كه ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی و ده‌زگای ئاسایشی گشتی شاباك، كۆیانكردووه‌ته‌وه. ئیسرائیل ئه‌و زانیاریانه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌ست ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه، عزه‌ت ئه‌لره‌شق به‌رپرسی دیاری مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس ده‌ڵێت، قسه‌كانی سوپای ئیسرائیل، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی راسته‌قینه‌ی نییه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه، پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ر شاندێك یان تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی یا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، بێن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن، تاكو به‌چاوی خۆیان بیبینن و وته‌كانی سوپای ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، لای خۆیانه‌وه رایانگه‌یاند هیچ شتێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، قسه‌كانی سوپای ئیسرائیل بسه‌لمێنێت و ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له شاری غه‌ززه، نهۆمه‌كانی ژێره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شیفای كردووه به باره‌گای خۆی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئامارێكیدا رایگه‌یاند 198 كادیری پزیشكی و 36 كادیری به‌رگری شارستانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاد له 130 كادیری دیكه بریندار بوون. هه‌روه‌ها160 ئامبوڵانس زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌وانه 53 دانه‌یان به ته‌واوه‌تی له‌كاركه‌وتوون. له كۆی 72 بنكه‌ی ته‌ندروستی، به‌هۆی بۆردومانه‌كان و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی 51 بنه‌كه‌یان له‌كاركه‌وتوون. جگه له‌وه له باكوری كه‌رتی غه‌ززه، داوای چۆڵكردنی 24 نه‌خۆشخانه كراوه كه تێكڕای توانای وه‌رگرتنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه 2000 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یه.
نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه
له كه‌رتی غه‌ززه 35 نه‌خۆشخانه هه‌یه، وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند 20 له‌و نه‌خۆشخانانه، به‌هۆكاری جیاواز له‌كار كه‌وتوون، له‌وانه نه‌بوونی كاره‌با، نه‌مانی سووته‌مه‌نی، نه‌مانی ده‌رمان و به‌ئامانجگرتنی له‌لایه‌ن بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه.
گرنگترین نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای باكور
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نده‌نوسی، نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مال عه‌دوان، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لعوده
پارێزگای غه‌ززه
كۆمه‌ڵگای شیفای پزیشكی، نه‌خۆشخانه‌ی نه‌سر-ی منداڵان، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی عه‌ره‌بی "مه‌عمه‌دانی"، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لرنتیسی، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌داقه‌ی فه‌لستینی توركی، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د ئه‌لدڕه، نه‌خۆشخانه‌ی قودس
پارێزگای ناوه‌ڕاست
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌لئه‌قسا
پارێزگای خان یونس
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌وروپی، كۆمه‌ڵگای ناسری پزیشكی
پارێزگای ره‌فح
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌بو یوسف ئه‌لنجار، نه‌خۆشخانه‌ی كویتی
PM:04:23:12/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت