به‌غدا..پزیشكێكی ڤێترنه‌ری ده‌ستگیركرا كه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی كردوه
وێستگه نیوزـ
ژن و پیاوێکی خەڵکی سوریان لە بەغدا نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ ژنێک کردووە دوای ئەوەی دەرکەوتووە نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبووە، ژنه‌كه داوای یاسایی تۆمارکردووە، دواتریش دەرکەوتووە پیاوەکە پزیشكی ڤێرتەرنەریە (پزیشكی ئاژەڵ و پەلەوەر)ە، و ژنەکەش هیچ بڕوانامەیەکی نییە.
ئەمڕۆ هەینی دادوەر مەیسون محەمەد عیسا، دادوەری دادگای دەستپاکی تاوانەکان لە بەغدا له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له جۆرێکی دیکەی تاوانی ئابوری كردوه، وەک کردنەوەی سەنتەرەکانی جوانکاری، تاقیگەی پزیشکی و دەرمانخانە.
دادوەر مەیسون محەمەد لەبارەی بڕوانامەی ژن و پیاوە سورییه‌کە و چیرۆکی دەستگیرکردنەکەیان ده‌ڵێت: ژنێک کە خەڵکی بەغدایە سەردانی سەنتەرێکی جوانکاری کردووە، لەوێ ژنێکی ناسیوە و وەک پزیشكی جوانکاری خۆی ناساندووە، پێشنیازی نەشتەرگەری بۆ ژنە عێراقیەکە کردووە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە.
وه‌ك دادوه‌ره‌كه گیڕاویه‌تییه‌وه، دوای ئەوەی ته‌قه‌ڵی نەشتەرگەریەکە دەردەهێنن، دەردەکەوێت دەموچاوی بەتەواوی شێواوەو ژنه‌كه‌ش سکاڵا تۆماردەکات.
دادوەر مەیسون محەمەد دەڵێت، "دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، ژنەکە هیچ بڕوانامەیەکی نییە و پیاوەکەش پزیشکی ڤێرتەرنەری بووه."
PM:06:25:10/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت